١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

٨٣٠ خێزانە ئاواره‌ هاوكاری كران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ كه‌مپی به‌حركه‌ بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سووری كوێتی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و د. عومه‌ر ئه‌لكندی قونسوڵی وڵاتی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، خۆراكی وشكیان پێشكه‌شی ٨٣٠ خێزانە ئاوارە کرد.

 ٥/٩/٢٠١٦ له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ كه‌مپی به‌حركه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاواره‌ی ئێزدی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌ب به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگی سووری كوێتی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و د.عومه‌ر ئه‌لكندی قونسوڵی وڵاتی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، ٨٣٠ جێ خۆراك كه‌ پێك هاتبوو له‌ (برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوەته‌ماته‌، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، رشته‌، شیر، نۆك) دابه‌شی سه‌ر ٨٣٠ خێزانی ئاواره‌ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار