ده‌زگای بارزانی هاوكاریی ئاواره‌كانی كه‌مپی یه‌حیاوا ده‌كات

کەرکووک-KDP.info- دیارە كه‌مپی ئاوارەنشینی یه‌حیاوای له‌یلانی لە باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووكدا چواردە دەوار ئاگری گرت و، ٥٢ خێزانە ئاوارە جێوڕێیان لێ تێک چوو؛ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك تاكه ده‌زگای خێرخوازی و مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان دەوار و خۆراك و دۆشه‌ك و به‌تانی و چه‌ندین پێداویستی دیكه‌ی گه‌یانده ئەو ٥٢ خێزانە ئاوارەیە.
ڕێكه‌وتی ٢٩/٨/٢٠١٦ كه‌مپی یه‌حیاوا له‌سه‌ر ڕێگای له‌یلان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك ئاگری تێ چوو؛ ئاگرەکە ١٤ دەواری کرد بە پڕووز. دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پەلە هاوكاریی گه‌یانده ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه و له هه‌ڵمه‌تێكدا چه‌ندین پێداویستیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا؛ هاوكارییه‌كانیش بریتی بوو له دابینكردنی ٥٢ دەوار بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌ی دەواریان لێ سووتابوو؛ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی وشکەخۆراک و به‌تانی و دۆشه‌ك و سه‌بەتەی پڕ لە دەرمان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
