٨٠٠ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی كه‌مپی دیبه‌گه باروبوو کران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی خێرخوازیی فه‌لووجە پێکەوە وشکەخۆراكیان پێشكه‌شی ٨٠٠ خێزانە تازە ئاواره‌ی نیشتەجێی کەمپی دیبەگە کرد.
٣٠/٨/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه‌٢ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی خێرخوازیی فه‌لووجه‌دا هه‌ستان به دابه‌شكردنی ٨٠٠ جێ خۆراك كه پێك هاتبوو له برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته، شیر، نۆك به‌سه‌ر ٨٠٠ خێزانی تازه ئاواره‌دا له ناوچه‌كانی گه‌یاره و ده‌وروبه‌ری ڕوویان له كه‌مپه‌كه كردوه.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌مپی دیبه‌گه به‌ڕێوه ده‌بات و، به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه ڕوو ده‌كه‌نه كه‌مپه‌كه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
