مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند یه‌حیا مه‌رجان دەکات

به‌ڕێز خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند یه‌حیا مه‌رجان
به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا (یه‌حیا مه‌رجان)مان بیست، هاوخه‌می خۆمان به خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین و هاوبه‌شی خه‌می هونه‌رمه‌ندان و دۆستانی هونه‌ری کوردین.
له ده‌ستدانی هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار و مۆزیکزانی وه‌ک یه‌حیا مه‌رجان، کاریگه‌ریی ده‌بێ له‌سه‌ر ره‌وتی پێشکه‌وتنی هونه‌ری کوردی و به ئاسانی شوێنی مامۆستایه‌کی شاره‌زا و دڵسۆز پڕ نابێته‌وه.
له خوای گه‌وره داواکارین ئارامی و سه‌بوری به خانه‌واده‌که‌تان و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
