به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ٦٢١٢ خێزان درا

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانیی خۆراك به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر ٦٢١٢ خێزان له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌و به‌حركه‌و شارۆچكه‌ی كۆیه‌و خه‌بات و شاره‌دێی كه‌ڵه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن.
٣٠/٨/٢٠١٦ له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانیی خۆراك (WFP) له هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كه‌مدا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٣٢٥٣ خێزان له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌و به‌حركه‌و دابه‌شكرد كه زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه ئاواره‌ی پارێزگای موسڵ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌رین، كه هه‌ر پارسێلێكی خۆراك پێكهاتبوو له (برنج، ئارد، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، پاقله، ساوار). له هه‌ڵمه‌تی دووه‌مدا به‌هه‌مانشێوه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP)) به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٢٩٥٩ خێزاندا دابه‌ش كرد، دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌بوو: له شارۆچكه‌ی خه‌بات ١٨٥٣ خێزان سوودمه‌ندبوون و هاوكات له شارۆچكه‌ی كۆیه ٦٧٣ خێزان و له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك ٤٣٣ خێزانی ئاواره به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان وه‌رگرت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
