٦٣٠٥ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی كه‌مپی دیبه‌گه هاوکاری کران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هەموو ڕۆژێ بە خواردنی گەرم، ئەو تازەئاوارانه تێر دەکا وا ڕوو له كه‌مپی دیبەگە ده‌كه‌ن؛ وشکەخۆراك و زەخیرە و دەوار و ناوماڵەی وەک لایت‌شه‌حن و پانكه و خاولی و حه‌سیریشیان بۆ دابین دەکات؛ دیارە هەر لەو ڕۆژانەدا ١٤٤٢ تازەئاوارە هاتوونەتە کەمپەکەی دیبەگە.
٢٩/٨/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه هه‌ستا به دابینكردنی خێوه‌ت و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و پێدانی دوو ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم بۆ ئاواره‌ی هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوه‌كانی NRC و UNHCR وIOM وه‌زاره‌تی كۆچ‌وكۆچبه‌رانی عێراق هه‌ستان به دابه‌شكردنی پێداویستی ناخۆراكی وه‌ك مبەڕیده به‌سه‌ر ٢١ خێزان و چۆله به ٥٧١ خێزان و خێوه‌ت به ٢٩٩ خێزان و لایت‌شه‌حن و پانكه و خاولی و حه‌سیر و چه‌رچه‌ف و سه‌رین به‌سه‌ر ١٧٥ خێزان و دۆشه‌ك به ١٢٥٥ پێداویستی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر ٢٨١ خێزان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی جلیكان و سێت مه‌تبه‌خ و سه‌له به ٣٢٠ خێزان و سه‌تڵ و پێداویستی پاككه‌ره‌وه‌و به‌سه‌ر ١٩٧ خێزان، جگه له دابینكردنی په‌ناگه بۆ ١٤٤٢ كه‌س كه تازه ڕوویان له كه‌مپه‌كه كردبوو هه‌روه‌ها وشكه‌خۆراك و ئارد به‌سه‌ر ٤٨٦ خێزاندا دابه‌ش كرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
