١١٧٠ خێزانە ئاواره هاوكاری کران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه هەموو ڕۆژێ خواردنی گه‌رم دەداتە دەمی تازەئاوارەکانەوە؛ هاوكات خۆراك و خێوه‌ت و پێداویستی جۆراوجۆری دیكه به هاوكاری چه‌ند رێكخراوێكی دیكه‌ی كۆمه‌كبه‌خش پێشكه‌شی ١١٧٠ خێزانە ئاواره ده‌كه‌ن.
٢٢/٨/٢٠١٦، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دەوار (خێوه‌ت) و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و پێدانی دوو ژه‌مه خۆراكی گه‌رم بۆ ئاواره‌ی هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوه‌كانی NRC و UNHCR و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق هه‌ستان به دابه‌شكردنی لایت شه‌حن به‌سه‌ر ٤٠٠ خێزان و پێداویستی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر ٢٨١ خێزان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی پێداویستی پاككه‌ره‌وه و ئاوی خواردنه‌وه و جلیكان به‌سه‌ر ١٨١ خێزان و خۆراك و سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر ١٠٠خێزانی ئاواره له كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد، جگه له دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ٢٠٨ خێزان كه تازه روویان له كه‌مپه‌كه كردبوو.
شایانی باسه، ئیداره‌ی كه‌مپی دیبه‌گه له‌لایه‌ن ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه روو ده‌كه‌نه كه‌مپه‌كه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
