١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

هێمن هەورامى: جیۆپۆلیتیكى ناوچەكە دەوڵەتان بەرەو ڕێكەوتنى نوێ دەبات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسى  پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان ئەمڕۆ لە پیرمام پێشوازى لە (جیان فانگ نینگ) سەركونسوڵى چین كرد. هەورامى لە سەرەتاى دانیشتنەكەدا ڕەوشى سیاسى نێوخۆى هەرێمى كوردستان و عێراق و ناوچەكەى تاوتوێ كرد.

هەوارمی  دیدگاى پارتى دیموكراتى كوردستانیشى لەو بارەیەوە بۆ سەركونسوڵى چین خستە ڕوو؛ كە پارتى دیموكراتى كوردستان سیاسەتى بۆ ئایندەى هەرێمى كوردستان ڕوونە و هەموو قوربانییەكانیشى بۆ گەڕانەوەى ئاشتى و ئاسایشە لە ناوچەكەدا و، بە تایبەتى هەرێمى كوردستان؛ هەر بۆیەش هەوڵى تەواو دەدات بۆ چەسپاندنى دیموكراسی لە هەرێمى كوردستان، بەڵام ئەزموونى چەند ساڵەى ڕابردووى عێراق سەلماندوویەتى كە دیموكراسی لەو عێراقەدا نایخوات و، هەر بە قسە و کاغەز دیموکراتن!

 هەورامى باسی ئەو ڕەوشەیش کرد کە ناوچەكەی گرتووەتەوە و، دەوڵەتەكانى ڕاپێچى ڕێكەوتنى نوێ كردووە؛ ئەمەشى گەڕاندەوە بۆ ئەو جیۆپۆلیتیكە نوێیەى كە نەخشەى سیاسى و سەربازى ناوچەكەى گوڕیوە؛س هەر ئەمەش وا دەكات كە سنوورەكانیش گۆڕانیان بەسەردا دێت. هەورامى ئەوەى ڕاگەیاند كە هەرێمى كوردستان ئێستا وەها گەمەكەرێكە لەیادكردنى بەماناى سەرنەكەوتنى هەر ڕێكەوتنێك بێت.

جیان فانگ نینگ زۆر سپاسى بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتیى كردوو، هەروەها بە بۆنەى ساڵڕۆژى لەدایكبوونى سەرۆك بارزانى و دامەزراندنى پارتى دیموكراتى كوردستان پیرۆزبایىەکی گەرمى ئاراستەى هەموو ئەندام و لایەنگرانى پارتى كرد. ڕایشگەیاند كە چین كار بۆ بەهێز كردنى پەیوەندییەكانى خۆى لەگەڵ هەرێمى كوردستان دەكات و، "هەوڵى زیاتر دەدەین بۆ پتەوتركردنى پەیوەندییەكانمان".

هەواڵی پەیوەندیدار