ده‌زگای بارزانی خواردنی گه‌رم بۆ زیاتر له ٦ هه‌زار ئاواره دروست ده‌كات

دیبەگە-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه بۆ تازەئاوارهکان ڕۆژانه ژه‌مه خواردنی گه‌رم بۆ زیاتر له ٦ هه‌زار ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه دروست ده‌كات، هاوكات به‌رده‌وامیشه له پارسێلی خۆراك و خێوه‌ت و ژه‌مه خۆراكی گه‌رم پێداویستی جۆراوجۆری دیكه به هاوكاری چه‌ند ڕێكخراوێكی دیكه‌ی كۆمه‌كبه‌خش.
٢٠/٨/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه هه‌ستا به دابینكردنی خێوه‌ت و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر ٦ كه‌سی ئاواره‌ی هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی NRC و IOM و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق هه‌ستان به دابه‌شكردنی فێنكۆكهر و ترمزی ئاو و لایت شه‌حن و پانكه و پێداویستی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر به‌سه‌ر ٢٧٧ خێزان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی دۆشه‌ك و به‌تانی و شوێن بۆ ٣٢٨ تازهئاوارە.
شایانی باسه ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی کەمپی دیبەگە به‌ڕێوه ده‌بات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
