به‌شه‌خۆراكی مانگانه گه‌یه‌نرایه ٢٠٣٣ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی چیای شنگال

شنگال-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگا جیهانییەکەی خۆراك، بە هەرەوەزی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٢٠٣٣ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی چیای شنگالدا دابه‌ش کرد.
بۆ به‌هاناوه‌چوون و باروبووکردنی ئاواره و په‌نابه‌رەکان، ڕۆژی ١٧/٨/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و 'ڕێکخراوە جیهانییەکەی خۆراك؛ WFP' مانگانه خۆراك بۆ ئاواره‌كان دابین ده‌كه‌ن؛ ئه‌مڕۆیش به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٢٠٣٣ خێزانە ئاوارەی ئێزدی‌دا دابەش کرد؛ ئەو ئاوارە ئێزدیانە لە چیای شنگالدا گیرساونەتەوە؛ هەر خێزانێک بایی ٢٠ کیلۆ خواردەمەنییان پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
