راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید مستەفا سەعید و کوردستان تیڤی دەکات
__2016_02_18_h19m23s37__HK.jpg)
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید (مستەفا سەعید) و کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی دەکات
زۆر بەداخەوە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی پیشەیی و نیشتیمانیاندا و هاوکات لەگەڵ روماڵکردنی پێشڕەوی و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا لە محوەری خازر، هەڤاڵ (مستەفا سەعید)ـی وێنەگری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی شەهید و هەڤاڵ (هێمن نانەکەلی)ـی پەیامنێر کەناڵی ناوبراو برینداربوون.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارانی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو و کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی و تەواوی میدیاکارانی کوردستان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ کاکە(هێمن) دەخوازین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.. انالله وانا الیه راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤.٨.٢٠١٦

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
