ده‌زگای بارزانی چوو به هانای ٥١٨٩ خێزانە ئاواره‌وه

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراویUNHCR له كه‌مپی دیبه‌گه‌دا جێ‌وڕێ و خۆراك و پێداوێستییان بۆ ٥١٨٩ خێزانه ئاواره‌ی خەڵکی مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دابین کرد.
٨/٨/٢٠١٦ دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگیی UNHCR له كه‌مپی دیبه‌گه به‌رده‌وامه له دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و پێدانی دوو ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر ٢٧٥٢ خێزان و كه‌سی ئاواره‌ی تازه هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعش.
له هه‌ڵمه‌تێكی تریشدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی UNHCR هه‌ستان به دابه‌شكردنی سێت مه‌تبه‌خ و جلیكان و خێوه‌ت و پێداویستی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر ٢٨٤ خێزان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك و ته‌ماته‌و به‌فر به‌سه‌ر ٣٥٠ خێزان و جلوبه‌رگ و ئاو بۆ ١٤٠٤ خێزان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
