ده‌زگای بارزانی و ڕێكخراوی 'ئێس‌دی‌ئێڵ'ـی ئه‌مه‌ریكا پرۆتۆكۆڵێكی نوێ ئیمزا ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیاتری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی پێداویستیه تایبه‌ته‌كان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵی ئه‌مه‌ریكی پرۆتۆكۆڵی هاوبه‌شی نێوانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی نوێكردنی پرۆتۆكۆڵی هاوبه‌شی هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له سه‌رتانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی ٧/٨/٢٠١٦ له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و لین واتسۆن نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵی ئه‌مه‌ریكی له هه‌رێمی كوردستان، پرۆتۆكۆلی هاوبه‌شی دابه‌شكردنی پرۆژه‌ی ویلچه‌ر و پێداویستی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ئیمزا ده‌كه‌ن. نوێكردنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆله‌كه بۆ دابینكردنی ٦٢٥ ویلچه‌رو هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌و ویلچه‌رانه‌ی پێویستیان به چاككردنه‌وه هه‌یه سوود له‌و كه‌لوپه‌له یه‌ده‌گانه وه‌رده‌بگیرێن. به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكه‌له ئه‌م پرۆژه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێی پێویستی و ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامان و ڕێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵی ئه‌مه‌ریكی ئاماده ده‌بێت بۆ دابینكردنی پێداویستی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان.
به‌پێی پرۆتۆكۆلی پێشووی نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵی ئه‌مه‌ریكی پێش دابه‌شكردنی پێداویستیه‌كانی كه‌مئه‌ندامان، خولێكی ڕاهێنان بۆ كه‌مئه‌ندامان به به‌شداری ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و تیایدا ڕێنمایی پێویست له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو. پاشان دوو جۆر له (ویلچه‌ر و دارشه‌ق) و هه‌روه‌ها ٦٢٥ ویلچه‌ر له ٨ قه‌باره‌ی جیاواز پێكهابتوو دابه‌شكراوه. هاوكات هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكۆله بێت دابه‌شكردنه‌كان به‌پێی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك و به‌شداری پێكردن له خولی ڕاهێنانه‌كاندا.
شایانی باسه، به‌پێی پرۆتۆكۆلی پێشووی نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵی ئه‌مه‌ریكی، له‌پارێزگای سلێمانی ١٠٠ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و له گه‌رمیان ٨٠ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و هه‌ڵه‌بجه ٥٠ و كه‌ركووك ٤٠ و دهۆك ٣٥ و زاخۆ ٢٥ و عه‌نكاوه ٣٥ و كۆمه‌ڵه‌ی سۆران ١٠٠ و كۆمه‌ڵه‌ی ژین ٥٠ و له هه‌ولێر ١٠٠ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت سوودمه‌ند بونه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
