١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

٢١٥ بنەماڵەی کریستیان هاوکاری کران

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوە ئەمریکاییەکەی ئێس‌دی‌ئێڵ (LDS) له‌ شاره‌دێی سه‌رسنگی سنوری پارێزگای دهۆك بەشی مانگێک وشکەخۆراکیان دا بە ٢١٥ خانه‌واده‌ ئاواره‌ی مه‌سیحی.

٣/٨/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی 'ئێس‌دی‌ئێڵ'ـدا بە هەرەوەزی وشكه‌خۆراكیان‌ پێشكه‌شی ئەو ٢١٥ خێزانه‌ ئاواره‌ دیانە کرد وا له‌ شاره‌دێی سه‌رسنگی‌ سنوری پارێزگای دهۆكدا گیرساونەتەوە؛ هه‌ر خێزانێك و دوو كارتۆنی پڕ لە برنج و، ساوار و، زه‌یت و، دۆشاوەته‌ماته و‌، خوێ و، شه‌كر، فاسۆلیا و، دەرمانچا و، ڕشته‌، شیر و، نۆك و، سریلاكیان پێ درا.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵ به‌ هه‌ماهه‌نگی پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره ‌و په‌نابه‌ری نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان و، کەمئەندامانی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و، زۆر کەسیان باروبوو کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار