١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

٢١٠٠ خێزانە ئاوارەی شنگالی هاوكاری كران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵ ((LDSـی ئەمەریكا، لە چیای شنگال و ناحیەی سنوونێ و دەوروبەری، وشکەخۆراكیان پێشكەشی 2100 خانەوادە كرد.

ڕۆژی 1/8/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی ئێس‌دی‌ئێڵ ((LDSـی ئەمەریكایی، ٤٢٠٠ پریاسكەی پڕ لە برنج، ساوار، زەیت، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا، چا، رشتە، شیر، نۆك و، سریلاکیان‌ بەسەر 2100 خێزانە ئاوارەی شنگالی و سنوونێ و خانەسۆری و گوهبەلیدا دابەش کرد. هەر خێزانێك و دوو پریاسکەی بەر کەوت."

هەواڵی پەیوەندیدار