گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی، لەبارەی کۆبوونەوەکانی د.فوئاد حوسێن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکاندا روونکردنەوەی دا

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەینێ، کە لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵسەنگاندنێکی ئەرێنی بۆ کۆبوونەوەکانی د.فوئاد حوسێن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان کراوە و، کۆبوونەوەکە ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی له راستایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه ستراتیژییه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له قه‌ڵه‌مدا.
دەقی روونکردنەوەی گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی یه‌ك شه‌ممه، رێكه‌وتی ٣١ی ٧ی ٢٠١٦ کۆبوویەوە و، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كەیشدا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئەرێنی کرا بۆ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێز فوئاد حوسێن كه له‌سه‌ر راسپارده و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ئه‌نجام دابوو.
كۆبوونه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی له راستایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه ستراتیژییه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له قه‌ڵه‌مدا، لەم سۆنگەوە پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه و به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كات و باوه‌ڕی ته‌واوی به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له رێگای دیالۆگه‌وه هەیە. هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانین کە هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌كه ره‌چاوبكرێت و توانای به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌مان هه‌بێت به‌سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ی ٧ی ٢٠١٦



