١٠٠٠ خێزانه ئاوارەی دی باروبوو کران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری كوێت، ٥٠ دۆلار چه‌ك پێشكه‌شی ١٠٠٠ خێزانی ئاواره‌ی ڕومادی و فه‌لوجه و موسڵ و تكریتی دانیشتوی ناو شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
رۆژی ٢٦/٧/٢٠١٦ له به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره بۆ ئاواره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری كوێت، له هه‌ولێری پایته‌خت، ٥٠ دۆلار چه‌كیان پێشكه‌شی ١٠٠٠ خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی فه‌لوجه‌و ڕومادی و موسڵ و تكریتی دانیشتوی ناو شار دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه هه‌ر خێزانێك بڕی ٥٠ دۆلار ده‌توانێت جلوبه‌رگ و پێداویستی ڕۆژانه‌ی خۆی له چه‌ند مۆڵێكی دیاریكراوی شاری سلێمانیدا بكڕێت.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری كوێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی تایبه‌ت به هاوكاریكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه، دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ش یه‌كێكی تره له‌و پرۆژانه‌ی كه به‌هاوبه‌شی ئه‌نجامده‌درێت و تیایدا خێزانه ئاواره‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
