٨٥٠ خێزانە ئاواره‌ی كه‌مپی به‌حركه هاوكاری کران

هەولێر -KDP.info- هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی خەڵکی پارێزگای ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و مووسڵ له کوردستان به‌رده‌وامە؛ له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ئیسلامی له كه‌مپی به‌حركەدا خۆراکیان بەسەر ٨٥٠ خێزانە ئاواره‌ی مووسڵی و ئه‌نباری و سه‌لاحه‌دینیدا دابەش کرد.
دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی شاری مووسڵ و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی ئیسلامی، وشكه‌خۆراكیان پێشكه‌شی ٨٥٠ خێزانە ئاواره‌ی كه‌مپی به‌حركه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
