ده‌زگای بارزانی و ڕێكخراوی بانگه‌وازی جنێف پرۆتۆكۆڵێك ئیمزا دەکەن
__2016_07_20_h16m1s34__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی كارئاسانییەکی زیاتر بۆ ئاواره و په‌نابه‌رەکانی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی بانگه‌وازی جنێف پرۆتۆكۆلێكی كاری هەرەوەزی ئیمزا ده‌كه‌ن كه تایبه‌تە به ڕاهێنانی ستافی ده‌زگا و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ چۆنیه‌تیی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌راندا.
ڕۆژی ٢٠/٧/٢٠١٦ به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی زیاتر به كار و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌رەکانی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان و، بەستنی پرۆتۆكۆلێك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له كاتی ئاواره‌بووندا دێته به‌رده‌م ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان، شاندێكی ڕێكخراوی بانگه‌وازی جنێف سه‌ردانی باره‌گاکەی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان کرد له شاری هه‌ولێردا و، مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا پێشوازیی لێیان كرا.
له دیدارێكدا، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خسته سه‌ر كار و چالاكیه به‌رده‌وامه‌كان له به‌هاناوه‌چوونی زیاتری ئاواره‌و په‌نابه‌ران له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به زۆربونی ژماره‌ی زیاتری ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق كرد له هه‌رێمی كوردستاندا و داوای له ڕێكخراوه بیانی و مرۆییه‌كان كرد هاوكاری زیاتری ئاواره‌كان بكه‌ن. له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا شاندی ڕێكخراوی بانگه‌وازی جنێف پوخته‌یه‌كیان دەربارهی سه‌ردانه‌كه‌یان و مه‌به‌ست له ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلێكی لێكتێگه‌یشتن خسته ڕوو دەربارهی چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وت و خۆگونجاندنی كارمه‌ندانی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان له كاتی ئاواره‌بوونی زیاتری دانیشتووانی ناوچه‌كانی عێراق؛ هه‌روه‌ها به‌ندێكی تری ئه‌و پرۆتۆكۆله بریتی ده‌بێت له هاوكاریكردن و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتی شه‌ڕ و كاولكاری ده‌بنه‌وه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
