٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئێزگەی گشتی ئیسرائیل: بڕیاری چرکردنەوەی کردەوەی سەربازی لە کەرتی غەزە دراوە

سەرچاوە: KDP.info

وتەبێژی رەسمی سوپای ئیسرائیل لەسەر زاری دەستەی ئەرکانی سوپا جەنەرال بێنی جانتس رایگەیاندووە کە بڕیار دراوەتە دەستی سوپا بۆ چڕکردنەوەی کاری سەربازی لە ەکرتی غەزە و لە رۆژی پێنجشەمەوە سوپا دوو سەد ئامانجی لە غەزە پێکاوە و کە لەناویاندا سەدو بیست بنکەی موشەکی تێدایە، سەرباری بیست تونێل بۆ کاری نایاسایی لە سنوری میسردا. هێزە ئاسمانییەکانی ئسیرائیل نزیکەی حەفسەدو پەنجا پەلاماریان دژی ئامانجە  فەلەسەتینییەکان ئەنجام داوە.   هەروەها سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بارەگای حکوومەی حەماس و بارەگای پۆلیسیان لە غەزە تەخت کرد، سەرباری ئاگربارانکردنی مالێ بەرپرسی کتائبی قەسام ئەحمەد غەندور کە وەکو بارەگایەکی چالاکوانەکانی حەماس بەکار دەهێنرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار