بەدیعوت ئەحرانوت: %68ی جوە ئەمەریکییەکان دەنگیان بۆ ئۆباما داوە

ئەم رۆژنامەی ئیسرائیل نووسیویەتی لەئەنجامی راپرسییەکان دەریانخستووە کە سەرۆکی ئۆباما کە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەڵبژێردایەوە، توانیویەتی لە %68ی دەنگی جوە ئەمەریکییەکان بەدەستهبهێنێت، کە لەبەرامبەریشدا کاندێدی کۆمارییەکان %32ی دەنگەکانی رەوەندی جوەکانی بەدەستهێناوە. هەروەها رێژەی دەنگدانی لە قازانجی ئۆباما بەرێژەی %6 دابەزیوە لەچاو دەنگدانەکانی ساڵی 2008، ئەو کات ئۆباما رێژەی %74ی دەنگی جوەکانی ئەمەریکای بەدەستهێناوە. بەپێی رێورسمی باوی ئەمەریکا میت رۆمنی لە پێش وتاری ئۆباما ، گوتارێکی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ئۆباما کرد و گوتی هەڵمەتەکانی مایەی سەرکەوتن بوون و پیرۆزباییەکی تایبەتیشی لە خانمی یەکەم و کچەکانی کرد.




