٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەنبائی کویتی: دادگای سریلانکی سزای چینییەک دەدات لەسەر خواردنی ئەلماسێک

سەرچاوە: KDP.info

رۆژنامە کوێتییەکە دەنووسێت دادگای سریلانکا سزای دارایی دژی ئەو چینییە دەرکردووە، لەبەرامبەر ئەو کارەی ئەنجامی داوە ئەویش خواردنی بەردێکی بەبەها بوو، لە بەرامبەر ئەو ئەلماسەی هاورێیەکی دزیوەیەتی. دادگای بڕیاری سزادانی دژی ئەو پیاوە چینییە دەرکردووە کە تەمەنی 32 ساڵە بە بڕی 602 یۆرۆ. ئە تۆمەتەبارە بەردێکی بەبەهای لە کاتی ئاشکرابوونی لە پیشەنگای ساڵانە قوت داوە، دوای ئەوەی پۆلیسی چینی کابرای تاوانبار دەگرن، دوای 3 رۆژ لە لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو بەردەی قوتی داوە، دەستکرد و راستەقینە نەبووە، بەڵام دزی راستەقینە ئەلماسە بە بەهاکەی دزیوە و بۆی دەرچووە. ئەو ئەلماسەی دزیوەتی بەهاکەی 10630یۆرۆ بووە. پۆلیس رایگەیاندووە کە دزە راستەقینەکەیان هێشتا نەدۆزیوەتەوە، بەڵام پیاوە چینییەکە لە خەستەخانە لەژیر چاودێری دابووە و لەرێگەی تیشکی چینی پشکنینی بۆکراوە و داوای لێکراوە دەرمانی تایبەت بخوات بۆ ئەوەی بەردەکە فڕێبدات. تاکو رۆژی دادگایکردنی لە زیندان دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار