٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

لۆس ئەنجلس تایمز: میسر نایەوێت دەستکاری پەیمانی ئاشتی بکات

سەرچاوە: KDP.info

 رۆژنامەکە دەڵێت میسر نایەوێت دەستکاری پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بکات، لەئەکامی پشتتێکردنی رۆژئاواو پرۆسەی وەبەرهێنان. حکوومەتی مورسی هانی دەوڵەتانی عەرەبی دا لەکاتی ئیدانەکردنی شەڕی غەزە لە چوارچێوەی مانۆرە دیبلۆماسییەکانیدا، سەرۆکی میسر بڕیاریدا بالوێزەکەی لە ئیسرائیل بکێشێتەوە، داوای لە ئەمەریکا کرد خوێن رشتن بوەستێنێت و سەرۆک وەزیرانی خۆشی رەوانەی غەزە کرد لەپێناو وەستاندنی شەڕ. مورسی وەکو یاریکەرێکی دوژمنکارانە و کەمتر  بێلایەن لەچاو هاوسەرۆکەکەی پێشووی خۆی موبارەک دەرکەوت. میسرییەکی زۆر پالپشتی هەڵوێستی مورسیان کرد و هەندێکیش بەتوندی رەخنەیان لێگرت کە نەیتوانیوە هەنگاوی ئاشکرا  بنێت، بۆ نمونە دەیوتانی هەڕەشەی بڕێنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بکرادبایە. میسر لەگەڵ ئارانکردنەوەی بارودۆخەکەیە لەنێو ئەم هەموو گێژاوەی ناوچەکەی گرتۆتەوە وەکو شەڕی ناوەخۆیی لەسوریا و خۆپیساندناەکانی ئوردن و راپەڕینی بەحرێن و کێشەکانی عێراق و کاردانەوە سیاسی و ئەمنییەکانی رۆژئاوا دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.


 

هەواڵی پەیوەندیدار