٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

گاردیان: حەماس و ئیسرائیل بەرەو شەڕ هەنگاو دەنێن، چونکە بەرژەوەندیان لەوە دایە

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی ئادریان هامیلتون

یەک لێکدانەوەی سادە بۆ ئەم بڕیارەی ئیسرائیل هەیە، ئەویش ئەوەیە دەتوانێت و هێزی سەربازی سەرکەوتووتری لەژێر دەستە، هەروەها ئەم کارەش بەلای کەمە لە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی هیچ سزایەکی بەدواوە نایێت. سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ئەو لە مافی ئسیرائیل بۆ داکۆکیکردن لەخۆی دەگات، هیوای خواست هاووڵاتی سڤیل نەبنە ئامانجی ئەم شەڕە، هەورەها وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ولیەم هیگ ئەوەی رونکردەوە کە لەدەنەن لەگەڵ کامە لایەن دەبێت، لەو کاتەی گوتی حەماس بەرپرسیارەتی بنەڕەتی لە قەیرانەکەی دەکەویتە ستۆ، هەتا میسریشی گرتەوە. هێرشە ئاسمانی ئیسرائیل رێخۆشکەرە بۆ کاردانەوەی دیکە.

کاردانەوەکە دوای ئەوە هات کە سێ هاوڵاتی جولەکە بەهۆی کەوتنە خواروەی موشەک کەلە کەرتی گەزە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو. رەنگە ئەمە بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی کاریکی لەبار بێت، هە رکە ململانێکان توند دەبن، کاردانەوەی ئیسرائیلیش توندتر دەبێت، ئەمەش ئەوە هەستەی لای ئیسرائیل دروست کردووە کە دەوڵەتی ئسیرائیل لەبەردەم هەڕەشە دایە، کەبەرەو هەڵبژاردن دەچن.

سەبارەت بە حەماسیش نووسەر دەڵێت پێیان وایە لەکاتی ئاشتیدا خەڵک لێیان دەبێتەوە، چونکە خەڵک دوارۆژێکی چاکتری دەوێت و هەروەها حەماس پێی وایە لەکاتی شەڕیشدا خەڵک پتر لەدەوریان کۆ دەبنەوە، بە ومانایەی کە ئەونا تاکە گروپن دەتوانن رووبەرووی ئیسرائیل ببنەوە و زیانی لێبدەن، بۆیە ئاشتی لە قاازنجی ئیسرائیل و حەماس نییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار