٢٢٠٩ خێزانه ئاواره هاوكاری کران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی كوێت چوونە کەمپی دیبەگە و، ٢٢٠٩ پریاسکە وشکەخۆراکیان برد بۆ ئاوارە شه‌رگاتی و گه‌یاره‌ییەکان.
١٨/٧/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ سورەمانگی كوێتدا وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر ٢٢٠٩ خێزانه ئاواره شه‌رگاتی و گه‌یارهییەکانی نیشتەجێی كه‌مپی دیبه‌گه كرد؛ هه‌ر خێزانێك دوو كارتۆن برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوەته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته، شیر، نۆك، سریلاكیان پێ درا.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ٢٥٠ ماڵباتی هه‌ژار باروبوو ده‌كات
له درێژه‌ی هاوكاریكردنی ماڵباتی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وشکەخۆراك و زەخیرەی پێشكه‌شی ٢٥٠ خانه‌واده‌ی هه‌ژاری سنووری شاره‌دێی هه‌ریر و باسرمه و ئەو دەڤەرە کرد.
١٨/٧/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا زەخیرەیان پێشكه‌شی ٢٥٠ خانه‌واده هه‌ژاری سنووری شاره‌دێی هه‌ریر و باسرمه كرد؛ هه‌ر خێزانێك دوو پریاسكه فاسۆلیا، نیسك، ئارد، ڕشته، چا، شه‌كر، خوێ، شیر، زه‌یت، دۆشاوەته‌ماته و، برنجیان پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
