تایمز ئۆن لاین: پاشای ئوردن رووبەرووی توڕەیی جەماوەر دەبێتەوە
ئوردن رووبەرووی قەیرانی پتر دەبێتەوە لە ئەنجامی پەرەسەندنی ناڕەزایی لە وڵاتدا. هەروەها بەهۆی ناڕەزایەتییەکان پاشای ئوردن سەردانەکەی بۆ بەریتانیا دواخست کە بڕیار بوو هەفتەی داهاتوو ئەنجامی بدات. عەبدوللا پاشای ئوردن رووبەرووی کاریك دەبێتەوە کە پێشتر رووی نەداوە، هەرچەندە سەرکردە ئیسلامیییەکانی ئوردن داوای روخانی دەسەڵاتیان نەکردووە، بەڵام کار دەکەن دەسەڵاتەکانی سنوردار بکەن، بارودۆخی ئابوری ئوردن خراپە، ئوردن پێویستی بە دوو ملیار دۆالری قەرز لە سندوقی قەرزی نێودەولەتی هەیە. هاوشێوەی میسر ئوردنیش پێویستی بەوە هەیە هەندێک کێشەی هاوکاریکردنی لەبەردەم نەهێلدرێت ، چارەکردنی کورتهێنانی میزانییەی گشتی یەکێکە لە ەمرجەکانی سندوقی قەرزی نێودەولەتی لەپێناو هاوکریکردنی ئەو وڵاتە. ئۆپۆسیۆنی ئوردن بەسەرکردایەتی ئیخوان موسلمین دەیانەوێت ئەو هەلومەرجە خراپەی ئابوری پێش هەڵبژاردنی ٢٠١٣ لەپێناو خۆیان بقۆزنەوە.




