٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئۆباما له‌ پڕكردنەوەی پۆستەكاندا تووشی گرفت بووه‌

سەرچاوە: Hewler

سەرۆكی ئەمەریكا (باراك ئۆباما) پلانی ئەوەی هەیە پۆستێكی گرنگ لە ئیدارەكەیدا بداتە سیناتۆری پێشووی وڵات (چەك هەگڵ).

گۆڤاری "فۆرین پۆڵیسی" هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە كە سەرۆكی ئەمەریكا (هەگڵ)ـی بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی دەرەوە یان بەرگری دەستنیشان كردووە.

(هەگڵ) شارەزاییەكی زۆری لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا هەیە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوویشدا بە ئاشكرا پشتگیری لە سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی نەتەوەیی (ئۆباما) كردووە.

ناوبراو ڕەخنەی توندیشی لە سیاسەتی ئیدارەی (جۆرج بووش) گرتووە و ڕایگەیاندووە كە شەڕی عێراق دووبارەكردنەوەی شەڕی ڤێتنام بوو، بەڵام بە شێوەیەكی دیكە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە كاتێكدا دێت كە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا (هیلاری كلینتۆن) ڕایگەیاندووە ئامادە نییە لە ئیدارەی نوێی (ئۆباما)ـدا لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، بەڵكوو دەیەوێت خۆی خانەنشین بكات.

(ئۆباما) پلانی ئەوەیشی هەیە وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی (لیۆن پانێتا) لە پۆستەكەی دوور بخاتەوە. هەر بۆیەیش ڕاوێژكارانی سەرۆكی وڵات لە هەوڵی دیاریكردنی 2 كەسی سەركەوتوو و شارەزادان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم 2 وەزارەتە هەستیار و گرنگە.

چەند هەفتەیەك پێش ئێستا بەرپرسانی ئیدارەی (ئۆباما) ڕایانگەیاند كە نوێنەری ئەمەریكا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (سوزان ڕایس) شوێنی (هیلاری) دەگرێتەوە و بەرپرسی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران (جۆن كێری)ـیش شوێنی (پانێتا) دەگرێتەوە، بەڵام كۆمارییەكان دژی ئەوەن (ڕایس) ببێتە وەزیری دەرەوە.

هەر بۆیەیش پێدەچێت (هەگڵ) ببێتە وەزیری دەرەوە و (جۆن كێری)ـیش ببێتە وەزیری بەرگری.


شەونم محەمەد ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار