گوته‌بێژی پارتی بۆ په‌كه‌كه: ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر پارتییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دواوه ده‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێ، باشه په‌كه‌كه واز له‌م چه‌واشه‌كاریانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو بێنێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی بن.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
ماوه‌یه‌كه چه‌ند سایت و كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ربه په‌كه‌كه هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و، ناوی دۆست و لایه‌نگرانی پارتیمان دێنن بۆ له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنیان. بۆیه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له راستییه‌وه، ئامانجی په‌كه‌كه له‌و چه‌واشه‌كارییه و هێرشی راگه‌یاندنیان بۆ دوو مه‌به‌سته:
یه‌كه‌م: ره‌وایه‌تیدانه به‌و كه‌ڵه‌گایه‌تییه‌ی له گوندنشینه‌كانی ده‌كه و ناهێڵن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوندانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌شی كه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه دووباره چۆڵ و وێران ببنه‌وه، وه‌كو ره‌فتاری ده‌یانساڵه‌یان.
دووه‌م: بۆ ناشرینكردنی پارتیمان و نیشاندانی دژایه‌تییان بۆ ئه‌و هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی، پارتی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
باشه په‌كه‌كه واز له‌م چه‌واشه‌كاریانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو بێنێت و، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی بن.
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/7/2016



