١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ ئازا حەسیب قەرەداخی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵ و هاوکاری بەڕێزمان کاک ئازا حەسیب قەرەداخی

 بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆ‌چی دواییی کاکە (ئارا)ی کوڕتانمان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

 

انا لله وانا الیە را‌جعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار