ده‌زگای بارزانی دەچێتە یارمەتیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و بێباوكانەوە

مێرگەسۆر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، شه‌ربه‌ت و چوكلێت و كێك و خورما و بایی ١٠٠ کیلو وشكه‌خۆراكی پێشكه‌شی ١٨ خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش و ٤١ منداڵی بێباوك له سنوری شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆرو شاره‌دێی بارزان و ده‌وروبه‌ری ده‌كات.
ڕۆژی ١٢/٧/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی شه‌ڕی داعش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له سنووری شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر و شاره‌دێی بارزان، ئارد و خورما و شه‌ربه‌ت و چوكلێت و خورما و وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر ١٨ خێزانه شه‌هیدی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه هه‌ر خێزانێك ١٠٠ كیلۆ (٥ كارتۆن) خۆراكی پێ درا؛ برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته، شیر، نۆك، سریلاك. هه‌ر له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، له شارۆچكه‌ی بلێدا ٤١ منداڵە بێباوك هاوکاری كران.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
