١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حاجی شێخ حوسێن حاجی سەیدا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی شێخ حوسێن حاجی سەیدا

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حاجی شێخ حوسێن حاجی سەیدا سۆتكەیی كەسایەتیی كۆمەڵایەتی و ناوداری ناوچەی قەڵاسێوكەمان بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مەكتەبی سەرۆك

8ـی 7ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار