ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتییه‌وه: هه‌ر بڕوبیانوویه‌ك به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ڕایگه‌یاند، هه‌ر بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌یه‌ك به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین و، ده‌بێت بكه‌ر و ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌م كرده‌وانه‌یش بدرێنه دادگا.
ده‌قی، ڕاگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردن له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌قه‌كردن له سلێمانی و بریندرابوونی هه‌ڤاڵێكمان
بۆ چه‌نده‌مین جاره، چه‌ند گێره‌شێوه‌ێنێك به له‌ده‌سه‌ستپشتادانیان له لایه‌ن له‌وان گێره‌شێوه‌نتر، ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان له سلێمانی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه له حاڵه‌ت ده‌چێته‌ده‌ر و ده‌بێ به دیارده، بۆیه كۆی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شاری سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و ده‌سته‌كانی پشت ئه‌م بكه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ها ته‌واوی ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دابینكردنی ئه‌منییه‌ت بۆ كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان و باره‌گاكانی پارتیمان، هه‌ر بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌یه‌كیش به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین و، ده‌بێت بكه‌ر و ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌م كرده‌وانه بدرێنه دادگا.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
7-7-2016



