١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی لە مانگی ڕەمەزاندا ھاوکاری ٢٢٤ ھەزار خێزانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری ھەولێر ئاماری تەواوی چالاکییە ئەنجامدراوەکانی مانگی ڕەمەزانی بڵاو کردەوە

.رۆژی ٤/٧/٢٠١٦ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا بۆ میدیاكانی كوردستان، پوخته‌ی كارو چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی به‌درێژایی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان خرایه‌ڕوو و تیایدا موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی: "ساڵانی ئەم بۆنە تایبەتانەمان قۆستووەتەو تاوەکو زۆرترین ھاوکاری بگەیەنینە خەڵکی کوردستان و پەنابەران".گوتیشی "لە سێکتەرەکانی پێداویستی و ھاوکاری ماددی و خواردن و کەرەستەکانی ناوماڵ دەگرێتەوە".

لە مانگی ڕەمەزان دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٢٢٤ ھەزار و ٥٧ خێزان کردووە و یەک ملیۆن و ٥٨٨ ھەزار کەس سوودمەند بوونە، شەش ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار و دوو ملیۆن و ٦٢٨ ملیۆن ھاوکاری ئاوارە و پەنابەران کراوە بۆ ھەموو سێکتەرەکان.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەرەوەی کەمپەکان ھاوکاری ٢٢ ھەزار و ٨٠٠ خێزانی کردووە کە تێچووەکەی زیاتر لە ٤٥٦ ھەزار دۆلار بووە، ھەر لە مانگی ڕەمەزاندا بڕی ٦٩٦ ھەزار دۆلار لە چوار چێوەی پڕۆژەی ئازیزاندا دابەشکراوەتە سەر چوار ھەزار و ٦٩٠ کەس.

ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەرێتی مانگی سووری ئیماراتی و مانگی سووری کوەیتی و پڕۆگرامی خۆراکی جیھانی (WFP) ھاوکاری گەیاندووەتە زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە لەدەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.

دەزگای خێرخوازی  بارزانی لە مانگی ڕەمەزاندا توانیویەتی خواردنی وشک و خواردنی گەرم بگەیەنێتە زیاتر لە ٥٤ ھەزار خێزان، ھەروەھا ھاوکاری کەرەستە و پێداویستییەکانی ناوماڵیشی بەسەر ٢٥ ھەزار و ٨٥٠ خێزاندا دابەش کردووە، کە نرخەکانیان زیاتر لە ٤٥٦ ملیۆن دینار بووە، وێڕای ئەوانەش ١٢ ھەزارو ٥٠٠ دۆلاری بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش کردووە بۆ دابینکردنی پێداویستی مانگی ڕەمەزان و جەژن.

هەواڵی پەیوەندیدار