٨٤٠ خێزانی دی باربوو کران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا به بۆنه‌ی ئەم مانگە پیرۆزەی ڕه‌مه‌زانەوە، بەشی مانگێکی ٨٤٠ خێزانه ئاواره‌ی كه‌مپی به‌حركه، وشکەخۆراکیان برد بۆیان.
٣/٧/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانەوە، له هه‌ڵمه‌تێكدا بەشی ٨٤٠ خێزان، وشکەخۆراکیان برد بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپی بەحرکە؛ ئەو ئاوارانە خەڵکی خوارووی عێراقن. هه‌ر خێزانێك و، بڕێک برنج و، زه‌یت و، چا و، شه‌كر و، ڕشته و، فاسۆلیا و، خوێ و، ئارد و، قه‌یسی و، نیسك، دۆشاوە ته‌ماته و، خۆراكی پارازتە (معەلەبات)ی پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
