١٥١ خانەوادە شەهیدە پێشمەرگە هاوکاری کران

سلێمانی-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، چووەتە هانای ١٥١ خانه‌واده پێشمه‌رگه شه‌هیدی شه‌ڕی داعش کە لە پارێزگای سلێمانی و شارۆچكه‌كانی ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش (پارێزگای دهۆك)ـدا دەژین؛ هەر بنەماڵەیەک و، ١٠٠ کیلۆ وشکەخۆراکیان پێ درا.
٢/٧/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی شه‌ڕی داعشدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌م مانگە پیرۆزەی ڕه‌مه‌زان، له شارۆچكه‌كانی زانیه، قه‌ڵادزێ، دووكان، شارەدێی پیره‌مه‌گرون و ده‌وروبه‌ری، وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر ٩٨ خێزانه شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش کرد؛ هه‌ر خێزانێك و ١٠٠ كیلۆ (پڕی ٥ كارتۆن) برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوەته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته، شیر، نۆك و، سریلاكیان پێ درا.
هه‌ر له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌شدا ٢٨ خێزانە شه‌هید و له شارۆچكه‌ی ئاكرێدا ٢٥ خێزان هاوكاری كران؛ هه‌ر خێزانێك ١٠٠ كیلۆ (٥ كارتۆن) خۆراك و، كارتۆنێك پێداویستیی پاكەوەكه‌ریان وه‌رگرت.
دابه‌شكردنی هاوكاری بە درێژایی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت و خێزانی هەرهەموو ئەو پێشمه‌رگانە دەگرێتەوە وا لە شه‌ڕی داعشدا شەهید بوونە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
