کۆمەکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و خێزانەشەهید و هەژاران درێژەی هەیە

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی ڤاوچه‌ری WFP، به‌شه‌خۆراكی مانگانه پێشكه‌شی 750 خێزانه په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌ش ده‌كه‌ن. هەروەها لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتیدا، وشکەخۆراك و ئارد و خورما بەسەر 150 خانه‌واده‌ی هه‌ژاری سنووری پارێزگای هه‌ولێردا دابەش دەکەن. لە سلێمانییش، هاوكاریی گەیاندە 95 خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید.
ئەمڕۆ 29/6/2016، بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی WFPدا مابوونه‌وه، واتا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر دابه‌ش نه‌ده‌كرا، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر 750 خێزانه په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌ش كرد، هاوكارییه‌كه‌ش له برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیا و رشته). پێك‌هاتبوو.
لەلایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی، پریاسكه(وشکەخۆراك) و ئارد و خورمای بەسەر 150 خانه‌واده‌ی هه‌ژاری سنووری پارێزگای هه‌ولێردا دابەش کرد.
كۆمه‌ك و هاوكاریكردنی په‌نابه‌ر و ئاواره و خانه‌واده‌ی هه‌ژار له هه‌رێمی كوردستاندا، لە مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا لەلایەن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییەوە درێژەی هەبووە و، ئەم هاوکارییەی ئەم چوارشەممەیەیشی له گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌نكاوه بووە، كه هه‌ر پارسێلێكی خۆراك له برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، رشته، نۆك،...هتد پێك‌هاتبوو.
لە سلێمانییش، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، پریاسكه(پارسێل)ی وشكه‌خۆراكی 100 كیلۆگرامی پێشكه‌شی 95 خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش له سنووری پارێزگای سلێمانی و دوروبه‌ری کرد.
ئەو پریاسکەیەی ئەمڕۆ چوارشەممە به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی شه‌ڕی داعش له هه‌رێمی كوردستان، دەزگای بارزانی گەیاندییە پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، وارماوا، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، خورماڵ و سه‌ید سادق و ده‌وروبه‌ری، بۆ هه‌ر خێزانێك 100 كیلۆ كه له 5 كارتۆن خۆراك، كه له (برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، رشته، شیر، نۆك، سریلاك) پێك‌هاتبوو.



_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
