٣١٥ خانه‌واده شەهیدە پێشمه‌رگه هاوکاری کران

کەرکووک-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، چووەتە یارمەتیی ٣١٥ خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش له سنوری پارێزگای كه‌ركووك و شاری كه‌لار و شارۆچكه‌ی كۆیه و دوروبه‌ری.
ئەم ڕۆژی ٢٨/٦/٢٠١٦ـی حازرییە له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌م مانگە پیرۆزەی ڕه‌مه‌زاندا، له پارێزگای كه‌ركووك و شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری، وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر ٢٩٠ خێزانه شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش کرد؛ كه هه‌ر خێزانێك و سێ كارتۆن خۆراك (پەنجا کیلۆ)ی پێ درا؛ هەر لە برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوە ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیاوە بگرە تا دەگاتە چا، ڕشته، شیر، نۆك و، سریلاك. هه‌روه‌ها هه‌ر خێزانێك كارتۆنێك له پێداویستی پاكەوەكه‌ریشیان پێ درا.
له‌لایه‌كی دیكه له شارۆچكه‌ی كۆیه، له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی ٥ كارتۆن پریاسكه كه پێك هاتبوو له ١٠٠ كیلۆ (خۆراكی وشك) به‌سه‌ر ٢٥ خانه‌واده‌ی شه‌هیدی پێشمه‌رگه دابه‌ش كرد. ئه‌م دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانه به درێژایی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م خێزانی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكارییانه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
