هاوكاریی 200 خێزانە هەژار و ئاوارە کرا

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فریاكەوتنی ئیسلامی، پریاسكە (خۆراكی وشك) و خورما پێشكەشی 200 خانەوادەی هەژار و ئاوارەی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەن.
رۆژی 28/6/2016 لە بەردەوامیی كۆمەك و هاوكاریكردنی پەنابەر و ئاوارە و خانەوادەی هەژار لە هەرێمی كوردستاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی بنەسڵاوە و دارەتوو و كەسنەزان، لە هەڵمەتێكدا پریاسكە (وشكەخۆراك) و خورما و ئاردیان پێشكەشی 100 خانەوادەی هەژار و نەدار كرد، كە هەر پارسێلێكی خۆراك لە برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا، رشتە، نۆك،...هتد پێك هاتبوو.
لەلایەكی دیكەوە و لە هەڵمەتی دووەمدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ فریاكەوتنی ئیسلامی، پریاسكە (خۆراكی وشك) و خورمایان پێشكەشی 100 خانەوادەی ئاوارەی دانیشتووی ناو شاری هەولێر كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
