مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەبدولرەحمان جیهانبەخش جمور دەكات

بەڕێزان خانەوادەی عەبدولرەحمان جیهانبەخش جمور
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی گەرمیان و سەرۆک هۆزی جمور، کاک عەبدولرەحمان جیهانبەخش جمور - مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک عەبدولرەحمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
