١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

٢٧٠ خێزانه‌ ئاواره باروبوو‌ کران

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی سوورەمانگی ئیماراتدا، وشکەخۆراک و خورما و شیر و ئاو و پێداویستی منداڵانیان به‌سه‌ر ٢٧٠ خانه‌واده‌ی په‌نابه‌ری نیشتەجێی كه‌مپی كه‌لهای‌ ئاكرێدا دابه‌ش كرد.

 ٢٧/٦/٢٠١٦ له ‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ كه‌مپی كه‌لها له‌ شارۆچكه‌ی ئاكرێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیمارات له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا برنج و، ساوار و، شیر و، دۆشاوەته‌ماته و‌، خوێ و، شه‌كر و، فاسۆلیا و، رشته و‌، نۆك و، ئاو و خورما و پێداویستی منداڵانیان پێشكه‌شی ٢٧٠ خانه‌واده‌ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار