دەزگای بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی، هاوكاریی ئاوارەكانی كەمپی دیبەگەیان كرد

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی مانگی سووری ئیماراتی و خێرخوازێك، جگە لە دابینكردنی ژەمەخواردنی گەرم لەلایەن دەزگاوە بۆ ئاوارەكان، هاوكات پێداویستیی پاككەرەوەی ئافرەتان و منداڵان و پانكەیان بەسەر 163 خانەوادەی تازەئاوارەبوودا دابەش كرد.
رۆژی 23/6/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، لە كەمپی دیبەگە كە تایبەتە بە ئاوارەكانی دەوروبەری مووسڵ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە ژەمەخۆراكی گەرم دابەشی سەر 1000 كەسی ئاوارەدا دەكات، لەلایەكی دیكەوە و بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی لە هەڵمەتێكی تردا پێداویستی پاككەرەوەی ئافرەتان و منداڵانیان بەسەر 163 خانەوادەی تازەئاوارەبووی كەمپەكەدا دابەش كرد، هەمان رۆژ بە هاوكاری لەگەڵ خێرخوازێك پانكە بەسەر 163 خێزانی كەمپەكەدا دابەش كرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
