ده‌زگای بارزانی، ١٩٣ خانه‌واده‌ی هه‌ژاری باروبوو کرد

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان شه‌وانه هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی خۆراك به‌ڕێوه ده‌بات، له‌و میانه‌شدا زەخیرە و وشکەخۆراکی به‌سه‌ر ١٩٣ خانه‌واده‌ی هه‌ژار و نه‌داری گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌یراوه و به‌هاری شاری هه‌ولێردا دابه‌ش کرد.
رۆژی ٢٠/٦/٢٠١٦ له شه‌وانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەپێی ئەو بەرنامەی ساڵانە بۆ ئەو مانگە پیرۆزە دایناوە و جێبه‌جێی دەكات؛ ئەم جارەیشیان وشكه‌خۆراكی پێشكه‌شی ١٩٣ خێزانە هەژار و كەمداهات کردووە؛ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بەردەوام دەبێت تا كۆتایی مانگی ڕەمەزان.
شایانی باسه، دەزگای خێرخوازیی بارزانی له ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان، پرۆسەی دابەشكردنی خۆراكی هەیە كە بەدرێژایی ئەو مانگە شه‌و و ڕۆژ وشکەخۆراك پێشكه‌شی خێزانە هەژار و كەمداهاتەکانی ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش ده‌كات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
