١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پێداویستی 1244 خێزانه‌ ئاواره‌ دابین كرا

سەرچاوە: KDP.info

شێخان -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به ‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا وشكه‌خۆراك و ئاو و خورما و پێداویستی منداڵانیان پێشكه‌شی 1244 خێزانه‌ ئاواره‌ له‌ له‌كه‌مپی گه‌رماو له‌ شارۆچكه‌ی شێخان ده‌كه‌ن.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیمارات له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا وشكه‌خۆراك و ئاو و خورمایان برد بۆ 1244 خێزانه‌ ئاواره‌ی كه‌مپی گه‌رماو له‌ شارۆچكه‌ی شێخان له‌ سنووری پارێزگای دهۆك كه‌ له‌ پێكهاته‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێك هاتوونە؛ هەر خێزانێك و پریاسكه‌یه‌ك پڕ لە برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوە ته‌ماته‌، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته‌، شیر، نۆك، سریلاكی پێ درا؛ هاوكات له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، شیر و پێداویستی منداڵە ساوای ٥ ـ ٦ مانگانیان به‌سه‌ر 33 ماڵباتی ئاواره‌دا دابه‌ش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار