١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

ده‌زگای بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات، ٢١١٧ خێزانه‌ ئاوارە باروبوو ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات لەو مانگی ڕەمەزانەدا‌، زەخیرە و وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر ٢١١٧ خێزانه‌ ئاوارەی نیشتەجێی ‌كه‌مپەکەی داره‌شه‌كراندا دابه‌ش کرد.

  ١٨/٦/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وەک هەمیشە چوو بە هانای ئاوارەکانەوە؛ ئەم جارەیان له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا چوونە کەمپی دارەشەکران و بەشی ٢١١٧ خێزانه‌ په‌نابه‌ری خەڵکی ڕۆژئاوای كوردستان، زەخیرە و وشکەخۆراکیان دابەش کرد؛ هەر برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوە ته‌ماته‌، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیاوە بگرە تا چا، رشته‌، شیر، نۆك و، سریلاك.

جگە لەوە، ١٢ خێزانی بێسەمەیان (بێ‌سەرپەرشت)ـیش پۆشتەوپەرداخ کران.

هەواڵی پەیوەندیدار