١٠٠ خێزانە پێشمه‌رگه شه‌هید هاوکاری كران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ریی كوێت و سوورەمانگی ئیماراتدا به بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه، ١٠٠ كیلۆگرام وشکەخۆراکیان برد بۆ ١٠٠ خێزانە پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.
١٥/٦/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ریی كوێت و سوورەمانگی ئیمارات، به بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانەوە، به ئاماده‌بوونی مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و د. عومه‌ر كندی كونسوڵی وڵاتی كوێت و سوورەمانگی ئیمارات له رێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر ١٠٠ خێزانه شه‌هیدی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن؛ هه‌ر خێزانێك و ١٠٠ كیلۆ وشکەخۆراک (٥ كارتۆن خۆراك)ـی پێ درا؛ بابەتی یارمەتییەکە ئەمانە بوو: برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، رشته، شیر، نۆك، سریلاك.
ئه‌م هاوكاریانە به‌درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م خێزانە پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكاریانه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
