ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی 500 خێزانه‌هه‌ژاری کرد.. ١٢ کورسیی وێڵچەریشی بەخشی

دهۆك-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پریاسكه (وشكەخۆراكی) دا بە 500 خێزانه‌هه‌ژاری چەند شارۆچكه و شاره‌دێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌كات. هەروەها له شاره‌دێی عه‌نكاوا، كورسیی ویلچه‌ری به‌سه‌ر 12 خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا دابه‌ش کرد.
رۆژی 15/6/2016، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا، له شارۆچكه‌ی ئامێدی و شاره‌دێیه‌كانی (جه‌مانكێ و سه‌رسنگ و بارمه‌ڕنی و كانی ماسی و دیرالوك و شیلادزێ و كۆمه‌ڵگای سیریی) له هه‌ڵمه‌تێكدا پریاسكه (وشكەخۆراكی) دا بە 500 خێزانه‌هه‌ژار و كه‌مد‌اهات، كه هه‌ر پریاسكه‌یه‌كی خۆراك له(برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، ساوار، ئارد، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیا... هتد) پێكهاتبوو.
ئەمڕۆ 2016/6/15، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له شاره‌دێی عه‌نكاوا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكاییدا، خولێك له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی كورسیی ویلچه‌ریان بۆ سودمه‌ندبووان كرده‌وه و دواتر كورسیی ویلچه‌ریان پێشكه‌شی 12 خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی ئاواره‌ی قه‌ره‌قوش و به‌رتله كرد.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: دابینكردنی پێداویستی بۆ خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئەمەریكاییدا به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌ره‌تا خولی راهێنان چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان بۆ ئه‌و بواره كردۆته‌وه و دواتریش پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكاییدا، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كورسیی ویلچه‌ر و عه‌كازه و دارشه‌ق به‌سه‌ر ده‌سته و كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان دابه‌ش كردووه و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت تاوه‌كو زۆربه‌ی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.


_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
