١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

راگەیاندنی پارتی، ساڵیادی گۆڤاری رامانی پیرۆز کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە پەیامێکی پیرۆزباییدا دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان بەبۆنەى بیست و یەك ساڵەى دەرچوونى گۆڤارى(رامان) رایگەیاند کە، گۆڤارى(رامان) گۆڤارێكە خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتى بۆیە لەو ماوەى تەمەنیدا توانیویەتى بوارى ئەدەبی و رۆشنبیری كوردی دەوڵەمەندتر بكات و بەرەو پێشەوەى ببات، هەروەها جێپەنجەى روون ودیارە لەو كاروبەخششەى پێشكەشى دەكات بە بێ جیاوازى لە بیروڕاى سیاسی نووسەرانى، راست و دروستى پێگە و پەیامە رۆشنبیرییە رەسەنەكەى پاراستووە و لەسەر ئاستى ناوخۆو دەرەوەشدا رۆڵى شیاوى خۆی بینیوە.

دەقی پەیامى دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان بەبۆنەى بیست و یەك ساڵەى دەرچوونى گۆڤارى(رامان):

بەڕێزان سەرنووسەرو ئەندامانى ستافى نووسین وهونەریی لە گۆڤارى(رامان)
بەبۆنەى (٢١)مین ساڵیادى دەرچوونى گۆڤارى(رامان) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو خوێنەرانتان دەكەین، رێزوسوپاس و پێزانینمان بۆ ئەو هەوڵ و كۆششەتان هەیە لە پێناو پێشخستنى فەرهەنگ وكولتوورى رۆشنبیریی و نەتەوەییمان.

   گۆڤارى(رامان) گۆڤارێكە خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتى بۆیە لەو ماوەى تەمەنیدا توانیویەتى بوارى ئەدەبی و رۆشنبیری كوردی دەوڵەمەندتر بكات و بەرەو پێشەوەى ببات، هەروەها جێپەنجەى روون ودیارە لەو كاروبەخششەى پێشكەشى دەكات بە بێ جیاوازى لە بیروڕاى سیاسی نووسەرانى، راست و دروستى پێگەوپەیامە رۆشنبیرییە رەسەنەكەى پاراستووەو لەسەر ئاستى ناوخۆو دەرەوەشدا رۆڵى شیاوى خۆی بینیوە.

لەو یادەدا وێراى پشتیوانی تەواومان بۆ پێشخستن و بەردەوام بوونى گۆڤارەكە، هیوادارین  هەردەم پێشەنگ بن بۆ خزمەتگەیاندن بە بوارى ئەدەب و رۆشنبیریی و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كۆكردنەوەى دەنگ و رەنگە جیاوازە داهێنەرەكان و زیاتر لە گشت روویەكەوە هەنگاوى باشتر بنێن و بەرەو پێشتر بچن.
جارێكى دیكە دەستخۆشى و پیرۆزبایی لە ئێوەوخوێنەرانتان دەكەین.

دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان
١١/٦/٢٠١٦

هەواڵی پەیوەندیدار