٢٣١ خێزانه ئاواره هاوکاری كران

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی دیبەگەدا بە هاوکاریی ڕێکخراوی IOM، ترمزی ئاو و لایت‌شەحن و خاولی و ئاو و سه‌موون و جلوبه‌رگیان پێشكه‌شی ٢٣١ خێزانە ئاوارەدا دابەش کرد.
ڕۆژی ١١/٦/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی دیبه‌گه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری، بە هاوکاریی ڕێکخراوەکانی IOM ترمز و لایت‌شەحن و خاولی پێشكه‌شی ٨٤ خێزانە ئاوارەدا دابەش کرد كه تازه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه هه‌ڵهاتبوون و، له كه‌مپی دیبه‌گەدا نیشته‌جێ كراون. له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ چەند خێرخوازێک سه‌مون و ئاو و جلوبه‌رگیان پێشكه‌شی ١٤٧ خێزانه ئاواره‌ی هه‌ڵهاتووی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی داعش دابه‌ش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
