هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی درێژه‌یان هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات پریاسكه (خۆراكی وشك) و ئاو و خورما و شیر و پێداویستیی منداڵانیان دا به 835 خێزان له كه‌مپی به‌حركه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات له هه‌ڵمه‌تێكدا پریاسكه (خۆراكی وشك) و سێتی ئاوی خواردنه‌وه و خورما و شیر و پێداویستیی دیكه‌ی منداڵانیان دا به 835 خێزانه ئاواره‌ی عێراقی له كه‌مپی به‌حركه له سنووری شاری هه‌ولێر كرد، كه هه‌ر پریاسكه‌یه‌كی خۆراك له (برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیا... هتد) پێكهاتبوو.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات به هاوبه‌شی خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆر به‌سه‌ر خێزانه ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
