"١٦٠٠ خێزانه شه‌هیدە پێشمه‌رگه هاوکاری كران"

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ ماڵی زه‌كات و كونسوڵگه‌ری كوێتدا به بۆنه‌ی دااتنەوەی مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زانه‌وه، چوونە یاریدەی ١٦٠٠ خێزانە شەهیدە پێشمەرگەوە و، هەر ماڵە و، ١٠٠ كیلۆگرام وشکەخۆراک و، بڕێ کایەکلێ (لەیستۆک و لەعابە)یان دا پێیان.
٨/٦/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ماڵی زه‌كات و كونسوڵگه‌ریی كوێتدا، به بۆنه‌ی داهاتنە‌وه‌ی مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زانەوە، به ئاماده‌بوونی عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كونسوڵگه‌ریی كوێت له هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكدا زەخیرە و وشكه‌خۆراك‌یان به‌سه‌ر ١٦٠٠ خێزانه شه‌هیدە پێشمه‌رگەی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش کرد؛ هه‌ر خێزانێك ١٠٠ كیلۆ زەخیرەیان پێ درا؛ دوو كارتۆنی پڕ لە برنج، ساوار، زه‌یت، ئاوەته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشته، شیر، نۆك و، سریلاك.
هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا دیاری جۆراوجۆریان به‌سه‌ر منداڵە شه‌هیدە پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕی داعشیشدا دابه‌ش كرد. دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م خێزانه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش سوودمه‌ند ده‌بن له هاوكارییه‌كان.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی كوێت و ماڵی زه‌كات و كونسوڵگه‌ریی كوێت به‌پێی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره و خه‌ڵكی هه‌ژاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن؛ پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری و کایەکلێی منداڵانە به‌سه‌ر خێزانه شه‌هیدی شه‌ڕی داعش كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ١٦٠٠ خێزان ده‌بێت به درێژای مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
